باڵیۆزى ئێران ناوه‌رۆكى نامه‌كه‌ى سوله‌یمانى پێش شه‌هیدبوونى بۆ (اه‌ع)ئاشكرا ده‌كات

الثلاثاء 04 شباط 2020 - 12:01

باڵیۆزى ئێران ناوه‌رۆكى نامه‌كه‌ى سوله‌یمانى پێش شه‌هیدبوونى بۆ (اه‌ع)ئاشكرا ده‌كات

 بەغدا-اەع

 
ئیرەج مەسجدى باڵیۆزى ئێران لەعێراق ناوەڕۆکى ئەو نامەیەى خستەڕوو کەلاى جەنڕاڵ قاسم سولەیمانى فارمەندەى پێشووى فەیلەقى قودس بووە پێش شەهیدبوونى.
مەسجدى لەدیمانەیەکى تایبەت لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى عێراقی (اەع) ڕایگەیاند"هۆكارى هاتنى سوله‌یمانى بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى په‌یامێك بووه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئێران له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى عێراق "،ئاماژه‌یشى دا "نامه‌كه‌ بریتى بوو له‌دیدى ئێران له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وبڵاوبوونه‌وه‌ى ئاشته‌وایی وئارامى وخۆشه‌ویستى وبه‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كه‌دا".
وأچاف أن "گهران ترحب بدور العراق الساعی لحلحله‌ القچایا العالقه‌ بین إیران والسعودیه‌ وقچایا المنگقه‌"، مبیناً أن " الحكومه‌ العراقیه‌ لعبت دوراً بنا‌وً فی المنگقه‌ ونرحب بأی جهد لخفچ التوتر".
وتیشى"تاران پێشوازى له‌ڕۆڵى عێراق ده‌كات له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆسییه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان ئێران وسعودیه‌ وسه‌رجه‌م دۆسییه‌كانى ناوچه‌كه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"حكومه‌تى عێراق ڕۆڵێكى بنیاتنه‌رى هه‌بووه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وپێشوازى له‌هه‌ر ئه‌ركێك ده‌كه‌ین بۆ هێوه‌ركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان"
مه‌سجدى ئاماژه‌ى به‌"خواستى وڵاته‌كه‌ى دا له‌باره‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكى وئاسته‌نگییه‌كانى نێوان ئێران وئیمارات وسعودیه‌ به‌زووترین كاتدا"دووپاتیشیكرده‌وه‌"حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى پێشوازى له‌هه‌ر ئه‌ركێك ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه‌ چ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بێت یان هه‌ر ولاتێكى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌"
 
 په‌رچه‌كردارى ئێران 
مه‌سجه‌دى ئاماژه‌ى كرد"به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د په‌رچه‌كردارێكى هاوشێوه‌ بووه‌ چونكه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ردوو شه‌هید موهه‌ندیس وسوله‌یمانى له‌سه‌ر خاكى عێراق تیرۆر كرد له‌رێگاى بنكه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ بوونیان هه‌یه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"دیاریكردنى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د وه‌كو ئامانجێك بۆ په‌رچه‌كردارى ئێران به‌واتاى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق نییه‌".
وتیشى"بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكى عێراق ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌تاوانى تیرۆركردنى سوله‌یمانى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و فڕۆكانه‌ى سوله‌یمانى وموهه‌ندیسیان كرده‌ ئامانج له‌ئه‌مریكاوه‌ نه‌هاتبوون به‌ڵكو له‌ بنكه‌كانى ناوچه‌كه‌ بوون وخاكى عێراقیان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م تاوانه‌". 
 
 تاران هۆشدارى ده‌دات
مه‌سجدى هۆشداریدایه‌ "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ى دووباركردنه‌وه‌ى ئه‌م كردارانه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گه‌ر بمانه‌وێت ڕێگر له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م ڕووداوانه‌ ده‌بێت ڕێگرى له‌ئه‌مریكییه‌كان بگیرێت ده‌ستێوه‌ردانى له‌كاروبارى ناوچه‌كه‌ بكه‌ن وبنكه‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌  به‌و پێیه‌ى بۆته‌ پێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ تاوانكارییانه‌".
مه‌سجدى هۆشداریشى دا "ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى تاوانێكى دیكه‌ ئه‌نجام بدات ئه‌و ئێران دووباره‌ په‌رچه‌كردارى ده‌بێت"،وتیشى"واشنتۆن وبنكه‌كانى له‌ناوچه‌كه‌ به‌رپرسن له‌هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر ئێران".
باڵیۆزى ئێران داواى له‌ "ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوچه‌كه‌ كرد گله‌یی له‌ئێران نه‌كه‌ن به‌ڵكو گله‌یی له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن وداواى لێبكه‌ن كرده‌وه‌كانى ڕابگرێت"،ئاماژه‌یشى دا"واشنتۆن بانگه‌وازى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ودابینكردنى ئارامى كرد،به‌ڵام له‌ڕاستییدا ئه‌و بكه‌رى تیرۆركردنى سوله‌یمانى وموهه‌ندیس بووه‌ ئه‌مه‌یش خۆى له‌خۆیدا تیرۆرى وڵاته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو كه‌سه‌ دوو فه‌رمانده‌ى فه‌رمیین له‌هه‌ردوو وڵاتدا".
مه‌سجدى وتیشى"ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕێگه‌ نادات به‌و كه‌سانه‌ى پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌ته‌كانى ده‌بن بۆیه‌ تیرۆریان ده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى دیكه‌ په‌رچه‌كرداریان نابێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ تاران ده‌ستبه‌ردارى مافه‌كانى خۆیان نابێت وبێ ده‌نگیش نابێت".
 
پاڵپشتى عێراق
 
باڵیۆزى ئێران سه‌ر له‌نوێ جه‌ختى له‌"پاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌قامگیرى عێراق"كرده‌وه‌، دووپاتیشیكرده‌وه‌"تاران پێشوازى له‌ڕاسپاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ده‌كات له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنى خواست وئاواته‌كانى گه‌لى عێراق".