یاسرى : وه‌زاره‌تى ناوخۆ قوتابخانه‌كان وده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌پارێزێت

الاثنين 03 شباط 2020 - 21:19

یاسرى : وه‌زاره‌تى ناوخۆ قوتابخانه‌كان وده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌پارێزێت

 به‌غدا -اه‌ع 

 
یاسین یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ جه‌ختى له‌دابینكردنى پارێزگارى پێویست بۆ قوتابخانه‌كان وده‌زگا په‌روه‌رده‌یی وفێركارییه‌كانى كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ دابینكردنى كه‌شێكى له‌بار بۆ خوێندكاران وكارمه‌ندانى فێركارى.
نوسێنگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بڵاویكرده‌وه‌"یاسرى له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سوها عه‌لى به‌گ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ دووپاتیكرده‌وه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌ركى دابینكردنى پارێزگارى پێویست بۆ قوتابخانه‌كان وده‌زگا په‌روه‌رده‌یی وفێركارییه‌كان وناردنى كاروانى ئه‌منى بۆ پاراستنى قوتابخانه‌كان وكارمه‌ندانى فێركارى له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ردوولا له‌میان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ تاوتوێ لێكه‌وته‌كانى داخستنى قۆتابخانه‌كان وده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان وپه‌كخستنى ده‌وام له‌و قوتابخانه‌ ودووباره‌ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان به‌رووى خوێندكاران ودابینكردنى كه‌شى له‌بار بۆ خوێندكاران وكارمه‌ندانى فێركارى كردووه‌.
لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ سوپاس وپێزانینى خۆى ده‌ڕبرى بۆ ڕێنماییه‌كانى وه‌زیرى ناوخۆ وئه‌و ڕێوشوێنه‌ ئه‌منییانه‌ى ده‌یگرێته‌ به‌ر له‌پێناو پاراستنى ئاسایش وئاشته‌وایی خوێندكاران ومامۆستایان وكارمه‌ندانى فێركارى.