وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و هاوتا به‌لژیكیه‌كه‌ى وتوێژى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن

الاثنين 03 شباط 2020 - 11:10

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و هاوتا به‌لژیكیه‌كه‌ى وتوێژى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن

 به‌غداد-اه‌ع

 
 
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وەزیری دەرەوە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  لە کۆبونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەلجیکا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و برۆکسل و پرسی پەنابەرانی عێراق لەو وڵاتەدا کردوە، هاوکات جەختیش لە رێزگرتن لە سەروەری عێراق کراوەتەوە.
حەکیم  دوای کۆبونەوەی لەگەڵ فیلیپ غۆفن وەزیری دەرەوەی بەلژیکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رونیکردەوە، "باسمان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا و پرسی رەوەندی عێراقی لە بەلجیکا کردوە، هەروەها جەختمان لە رێزگرتن لە سەروەری وڵاتەکەمان کردوەتەوە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها لە کۆبونەوەکەدا باس لە رەوشی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و فەلەستینیش کراوە، عێراق جەخت لە راگەیەندراوەکەی کۆمکاری عەرەبی لەسەر پرسی رێککەوتنی سەدە دەکاتەوە".
 
لای خۆیەوە فیلیپ غۆفن وەزیری دەرەوەی بەلژیکا ئەوەی خستەڕوو، ئەوان وەکو ئەندامێکی یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق لە روبەروبونەوەی جەنگی دژی تیرۆر  و دوبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبوەکان راگەیاندوە.
 
لەبارەی پێگەی عێراقیش وتی "ئارامی عێراق بۆ بەلژیکا گرنگە و برۆکسل لە بوارەکانی سەربازی، مرۆیی، ئابوری و ئاوەدانکردنەوەدا هاوکاری عێراق دەبێت".