سەرۆک کۆمار لەگەڵ غۆفن جەخت لەھەوڵەکانی عێراق کردەوە بۆ بەستنەوەی باشترین پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیھان

الاثنين 03 شباط 2020 - 12:45

سەرۆک کۆمار لەگەڵ غۆفن جەخت لەھەوڵەکانی عێراق کردەوە بۆ بەستنەوەی باشترین پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیھان

 به‌غداد-اه‌ع

 
سەرۆک کۆمار ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ لەگەڵ غۆفن جەخت لەھەوڵەکانی عێراق کردەوە بۆ بەستنەوەی باشترین پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیھان.
 
نوسینگه‌ى سەرۆکایەتی کۆمار له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ بڵاویکردەوە:"بەرهەم ساڵح لە کاتی پێشوازیکردنی لە فیلیپ غۆفن وەزیری دەرەوەی بەلجیکا رونیکردوەتەوە، بەغدا پابەندە بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان بە گوێرەی بەرژوەندییە نیشتیمانییەکانی و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆڵی بەلجیکا لە دوبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی شەڕی تیرۆردا بە گرینگییەوە سەیر دەکەن.