به‌نووسراو..موهه‌ند به‌یاتى به‌سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌وه‌كاله‌ت دیاریكرا

الأحد 02 شباط 2020 - 22:38

به‌نووسراو..موهه‌ند به‌یاتى به‌سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌وه‌كاله‌ت دیاریكرا

 به‌غدا – اه‌ع

 
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار فه‌رمانێكى كۆمارى ده‌ركرد به‌دانانى موهه‌ند به‌یاتى وه‌ك سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌وه‌كاله‌ت.
به‌پێ نووسراوێكى فه‌رمى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"به‌پشت به‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى پێمان به‌خشراوه‌ وله‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى موهه‌ند حوسامه‌ددین محه‌مه‌د ئه‌مین نورى به‌یاتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌وه‌كاله‌ت دیاریكرا به‌و پێیه‌ى ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌به‌روارى ده‌رچوونى جێ به‌جێ بكرێت.