لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى داواى گه‌راندنه‌وه‌ى خوێندكاره‌ عێراقیه‌كان ده‌كات له‌ شارى وه‌هانى چینى

الأحد 02 شباط 2020 - 12:23

لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى داواى گه‌راندنه‌وه‌ى خوێندكاره‌ عێراقیه‌كان ده‌كات له‌ شارى وه‌هانى چینى

 به‌غداد-اه‌ع

 
 
لیژنه‌ى مافى مرۆڤى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خوێندكاره‌ عێراقیه‌كانى كرد له‌ شارى وه‌هانى چینى .
 
لیژنەی مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ئاماژەی بەوەکردوە، "دوای ئەوەی ئەو کەسانەی بۆ خوێندنی باڵا لە شاری وه‌هانی چین دەخوێنن لە رێگەی خێزانەکانیان ئاگاداریانکردونەتەوە کە ماوەی دوو هەفتەیە لە ماڵەکانیاندا وەکو زیندانی ماونەتەوە و ناتوانن دەربچن، داوا لە حکومەت دەکەین رێکاری پێویست بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە بۆ عێراق بگرێتەبەر".
 
ئەوەش هاتوە، داوا لە دەزگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەن هەموو پێداویستییەکی لۆجستی و پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو کەسانە و خێزانەکانیان دابینبکەن و بەمەبەستی کارئاسانی بۆ گەڕاندنەوەیان.