سه‌یدسه‌در:ده‌بێت رێگرى بكرێت له‌برینى رێگاوبانه‌كان و بایکۆتی دەوام بشكێندرێت

الأحد 02 شباط 2020 - 12:16

سه‌یدسه‌در:ده‌بێت رێگرى بكرێت له‌برینى رێگاوبانه‌كان و بایکۆتی دەوام بشكێندرێت

 به‌غداد-اه‌ع

 
سه‌ید موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدرئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ ده‌بێت رێگرى بكرێت له‌برینى رێگاوبانه‌كان و بایکۆتی دەوام بشكێندرێت.
 
سه‌در له‌ تویتێكدا داواى كرد " له‌ پارێزگاكان لیژنه‌ پێكبهێنرێت بۆ گه‌رشانه‌وه‌ى ده‌وامى خوێندنگاكان "، و داواى " له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كرد سزای هەمو ئەو کەسانە بدرێن کە بایکۆتی دەوام دەکەن".
سه‌در وتیشى "داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکه‌م رێگا بەو کەسانە نەدەن کە رێگاکان دادەخەن، هەروەها داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەن لێپرسینەوە لە هەمو ئەو کەسانە بکەن کە ئاستەنگی بۆ دەوامی مامۆستا و خوێنداکاران دروست دەکەن.
وجه‌ختیشى كرده‌وه‌  "پێویستە شۆڕش بگەڕێتەوە سەر رێچەکەی خۆى "