حیكمه‌:به‌رده‌وامین له‌ئۆپۆبزیسۆن

السبت 01 شباط 2020 - 20:20

 حیكمه‌:به‌رده‌وامین له‌ئۆپۆبزیسۆن

 به‌غدا-اه‌ع

 
فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى به‌رده‌وامى خۆى له‌ئۆبۆبزسیۆنى نوێنه‌رایه‌تى له‌گه‌ڵ ڕاسپاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى به‌پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ڕاگه‌یاند. 
جاسم بخاتى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنى حیكمه‌ به‌شدارنه‌بووه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ وبه‌شداریشى له‌ڕاسپاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى نه‌كردووه‌،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ڕاسپاردنى عه‌لاوى له‌ئێستادا بۆته‌ واقیعێك".
وتیشى"وڵات ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى بۆته‌وه‌ كاریگه‌رى كردۆته‌ سه‌ر هه‌موو ڕاسپارده‌ وبه‌رنامه‌كان بۆیه‌ هیوادارین ماوه‌ى داهاتوو ڕوون بێت بۆ سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیدارانى كاروبارى سیاسی وفراكسیۆنه‌ باڵاكان وئه‌گه‌ر ڕاسپاردنى عه‌لاوى جێى ڕه‌زامه‌ندى هه‌مووان بێت ئه‌وه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵیا ده‌بین".