نوسینگه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ڕه‌تیكرده‌وه‌ په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى ڕاسپێردراو كردبێت

السبت 01 شباط 2020 - 20:08

نوسینگه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ڕه‌تیكرده‌وه‌ په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى ڕاسپێردراو كردبێت

 

 
به‌غدا - اه‌ع
 
نوسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕه‌تیكرده‌وه‌ په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك حكومه‌تى ڕاسیپێردراو كردبێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى عه‌بدولمه‌هدى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"په‌یامێك به‌ناوى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ له‌ژێر ناونیشانى"براى به‌ڕێز"نادروسته‌ وپێچه‌وانه‌ى ڕاستییه‌كانه‌،وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندى به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌".
شایه‌نى باسه‌ هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو كردووه‌.