حەلبوسی وباڵیۆزی ئەمریكا تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی بەهێز ده‌كه‌ن

السبت 01 شباط 2020 - 17:24

حەلبوسی وباڵیۆزی ئەمریكا تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی بەهێز ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە،لەگه‌ڵ ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دۆسییه‌ى پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی بەهێز تاوتوێی كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،پێشوازی كرد لە ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ولە دیدارەكەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نوێنەران هەردوو وڵات و رێگەكانی پشتیوانی لە عێراق و پتەوكردنی هاریكاری بوارەكانی ئاسایش و ئابوری كرا، هەروەها تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی بەهێز كرا كە بۆچونێكی ڕونی هەبێت بۆ جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی، و بتوانێت پێداویستیەكانی گەلی عێراق دابینبكات لەگەڵ دۆسیەی هەڵبژاردنی داهاتوو و ڕەخساندنی بارودۆخێكی لەبارە بۆ ئەنجامدانی.