عه‌بدولمه‌هدى وعه‌لاوى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجام ده‌ده‌ن

السبت 01 شباط 2020 - 19:35

عه‌بدولمه‌هدى وعه‌لاوى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجام ده‌ده‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە محەمەد تۆفیق عەلاوی كرد بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كردوه‌و پیرۆزبایی كاندیدبونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران لێكردوه‌.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، عادل عەبدولمەهدی دڵنیایی داوه‌ته‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی هه‌مو هاوكاری و پاڵپشتیه‌كی ده‌كات كه‌ له‌ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتوی عێراق سه‌ركه‌وتو بێت.
 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی رایگه‌یاند، "له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپێردراوم".