سه‌ید سه‌در:ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوییه‌ بۆ عێراق كه‌ گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانێكیان دیاریكرد

السبت 01 شباط 2020 - 19:30

سه‌ید سه‌در:ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوییه‌ بۆ عێراق كه‌ گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانێكیان دیاریكرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
سه‌ید موقته‌دا سه‌در  سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌كاندیدكردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوییه‌ بۆ عێراق كه‌ گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانێكیان دیاریكرد دور له‌كوتله‌ سیاسییه‌كان، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش هه‌نگاوێكی نوێی به‌هێزه‌ بۆ داهاتو.
له‌په‌یامێكدا كه‌ له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژویی عێراقه‌ كه‌ هاوڵاتیان سه‌رۆك وه‌زیرانێكیان دیاریكرد دور له‌كوتله‌ سیاسییه‌كان، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش هه‌نگاوێكی نوێی به‌هێزه‌ بۆ داهاتو.
وتیشی:" تا كابینه‌ وزاریه‌كه‌ پێكده‌هێندرێت ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌خۆپیشانده‌ران، بۆئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان سه‌ربه‌خۆ بن و له‌گه‌له‌وه‌ بۆ گه‌ل بن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه‌ هیوامان وایه‌ برامان محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ره‌چاوی هیچ فشارێكی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی نه‌كات، له‌ئه‌وله‌ویه‌تی به‌رنامه‌كه‌شیدا كاربكات بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆو پێگه‌ بۆ عێراق و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی".
سه‌ید سه‌در جه‌ختیشیكرده‌وه‌، پشتیوانی له‌ئیراده‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین و هیوادارین كاندیدكردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی قبوڵ بكه‌ن و ئارام بگرن و له‌سه‌ر پرۆگرامی خۆیان له‌خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ به‌رده‌وام بن.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا سه‌ید موقته‌دا سه‌در ئاشكرایكردوه‌، ئه‌گه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت شكستبهێنێت، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر دژی تائیفی و حزبه‌كان و رۆتین و گه‌نده‌ڵی ده‌وه‌ستینه‌وه‌".
سوپاسنامه‌یه‌كیشی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى وسه‌رۆك كۆمار،  و هاوڵاتیان و شه‌هیدان كردوه‌".