عیساوى:سه‌رۆك به‌رهه‌م داواى دیدارى په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك

السبت 01 شباط 2020 - 17:10

عیساوى:سه‌رۆك به‌رهه‌م داواى دیدارى په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك

 به‌غدا- اه‌ع

 
په‌رله‌مانتار عه‌بود عیساوى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند سه‌رۆك كۆمار داواى دیدارى ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان كردووه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى.
عیساوى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك به‌رهه‌م داواى دیدارى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ كردووه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى بۆ تاوتوێكردنى دواپێشهاته‌كانى ئه‌مدواییه‌ له‌نێویشیاندا دۆسییه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت".
عیساوى ئاماژه‌یشى دا"له‌ئێستادا گفتوگۆكان چڕبۆته‌وه‌ وڕه‌نگه‌ ئه‌مڕۆ تیایدا دۆسییه‌ى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران یه‌كلابكرێته‌وه‌".