سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌پاڵپشتى كردنى یه‌كڕیزى وسه‌قامگیرى عێراق ده‌كاته‌وه‌

الجمعة 31 كانون ثاني 2020 - 10:37

سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌پاڵپشتى كردنى یه‌كڕیزى وسه‌قامگیرى عێراق ده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌نتۆنیۆ گوتێریش سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینى جه‌ختى له‌پاڵپشتى كردنى یه‌كڕیزى وسه‌قامگیرى عێراق كرده‌وه‌.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنیۆ گوتێریش سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێگه‌یشت وتیایدا تاوتوێ دواپێشهاته‌كانى عێراق وناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستییان كردووه‌.
گوتێریش ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى پێشاندا بۆ پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى پێویست بۆ عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان له‌پێناو مسۆگه‌ر كردنى یه‌كڕیز وسه‌قامگیرى".