چه‌ند یاساییه‌ك چاوه‌ڕوانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن له‌وه‌رزى یاسادانانى داهاتوو

الجمعة 31 كانون ثاني 2020 - 12:06

چه‌ند یاساییه‌ك چاوه‌ڕوانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن له‌وه‌رزى یاسادانانى داهاتوو

 به‌غدا-اه‌ع

 
یاساى مشتومڕه‌كان وئه‌وانه‌ى تر كه‌پێویستییان به‌هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ى وه‌رزى نوێ ده‌كرێت دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان چۆته‌ قۆناغى پشووى یاسادانان له‌گه‌ڵ ئه‌و باسانه‌ى له‌باره‌ى پێشنیارى درێژكردنه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى مانگێكى تر به‌و پێیه‌ى دانیشتنه‌كان ته‌رخانبكرێت بۆ پێدانى متمانه‌دان له‌كاتى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ویاساى بوودجه‌ى گشتى.
هه‌مواركردنه‌وه‌ى دووه‌مى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو ژماره‌(9)ى ساڵى 2014 وهه‌وره‌ها یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاساى كارگێرى دارایی فیدڕاڵى ژماره‌(6)ى ساڵى 2019 ویاساى دڵنیایی ته‌ندروستى گرنگترین ئه‌و یاسایانه‌ن كه‌ڕه‌وانه‌ى وه‌رزى یاسادانانى داهاتوو كران به‌هۆى نه‌بوونى كات وته‌واونه‌كردنى له‌و كاته‌ى له‌ته‌مه‌نى وه‌رزى یاسادانانى ئێستایی په‌رله‌مان مابوو.
په‌رله‌مان له‌دواى ته‌واوبوونى پشووى یاسادانان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك یاساى تره‌ كه‌چاوه‌ڕوانى خۆێندنه‌وه‌ وده‌نگدانن وه‌كو یاساى ئازادى ڕاده‌ربڕین ویاساى یه‌كسانكردنى بڕوانامه‌كان وپله‌ زانستییه‌كان ویاساى یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان ویاساى یانه‌ وه‌رزشییه‌كان ویاساى كرێى زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ى دووه‌مى یاساى ده‌زگاى زیندانیانى سیاسى ژماره‌ 4ى ساڵى 2007ى هه‌مواركراو.