دۆزینه‌وه‌ى حه‌شارگه‌ى كه‌ره‌سه‌ وچه‌ك له‌روتبه‌

الجمعة 31 كانون ثاني 2020 - 13:41

دۆزینه‌وه‌ى حه‌شارگه‌ى كه‌ره‌سه‌ وچه‌ك له‌روتبه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
هه‌واڵگیرى سه‌ربازى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاند حه‌شارگه‌یه‌كى كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى له‌روتبه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.
به‌رێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌فیرقه‌ى یه‌كه‌م به‌هاوكارى فه‌وجى دووه‌مى لیوا یه‌كى پیاده‌ ،حه‌شارگه‌یه‌كى كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى له‌ناوچه‌ى سه‌د مات له‌باكوورى شارۆچكه‌ى روتبه‌ دۆزییه‌وه‌ وچه‌ند جۆره‌ چه‌كێكى تیایدا دۆزییه‌وه‌ وئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ به‌ڕێكاره‌كانى كارپێكراوه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵا كراوه‌".