په‌رله‌مانتارێك:یاساى كارگێڕى دارایی شایسته‌كانى هه‌رێم به‌ڕاده‌ستكردنى داهاته‌كان به‌ستۆته‌وه‌

الجمعة 31 كانون ثاني 2020 - 09:54

په‌رله‌مانتارێك:یاساى كارگێڕى دارایی شایسته‌كانى هه‌رێم به‌ڕاده‌ستكردنى داهاته‌كان به‌ستۆته‌وه‌

 به‌غدا – اه‌ع 

 
لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه‌ یاساى كارگێڕى دارایی شایسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان وپارێزگاكان به‌ڕاده‌ستى كردنى داهاته‌كان بۆ حكومه‌تى فیدڕاڵى به‌ستۆته‌وه‌.
ناجى ردیس سعێدى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"یاساى كارگێرى دارایی به‌رپرسه‌ له‌ڕێكخستنى سامانى عێراقی له‌وه‌زاره‌تى دارایی وبانكى ناوه‌ندى"ئاماژه‌یشى دا"مادده‌ى11 له‌یاساكه‌ هه‌رێم وپارێزگاكان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌رنه‌گرتنى هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌بێ ڕاده‌ستكردنى داهاته‌ نه‌وتى وگومركییه‌كان وداهاته‌كانى تر بۆ حكومه‌تى فیدڕاڵى ".
وتیشى"هه‌رێم داهاته‌كانى ڕاده‌ستى حكومه‌ت نه‌كردووه‌ بۆیه‌ هه‌ر گواستنه‌وه‌یه‌كى دارایی سه‌رپێچییه‌كى یاسایی ده‌بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"تاوه‌كو ئێستا بۆمان ساغ نه‌بۆته‌وه‌ كه‌هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ئه‌مساڵدا ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ وئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ كرابێت ئه‌وه‌ هه‌موو ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان دژیان ده‌گرینه‌ به‌ر".
شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌بیست وحه‌وته‌مین دانیشتنى خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى وئاماده‌بوونى 184په‌رله‌مانتار ده‌نگى له‌سه‌ر پێشنیارى یاساى كارگێرى دارایی فیدراڵى ژماره‌ (6)ى ساڵى 2019 دا.