رێکخراوی تەندروستی جیهانی باری لەناکاوی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا راگەیاند

الخميس 30 كانون ثاني 2020 - 22:48

رێکخراوی تەندروستی جیهانی باری لەناکاوی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا راگەیاند

 

 
چاودێرى-اه‌ع
 
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باری له‌ناكاوی بۆ به‌ره‌گاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وڵاتانی جیهان راگه‌یاند و جه‌ختده‌كاته‌وه‌، ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسه‌كه‌ له‌كه‌مبونه‌وه‌ و لاوازیدایه‌.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، حاڵه‌تی له‌ناكاوی بۆ به‌ره‌گاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وڵاتانی جیهان راگه‌یاندو ئاشكراشیكرد، تا ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستنه‌داوه‌.
رێكخراوی ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌رفراوان نیه‌، به‌ڵكو له‌كه‌مبونه‌وه‌دایه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌ش به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت.
هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، تا ئێستا له‌ 18 وڵات ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبوه‌ته‌وه‌، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ بگاته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ سیستمی ته‌ندروستیان لاوازه‌.