سه‌حاف: عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی تایبه‌ت به‌كاردانه‌وه‌كانی "رێكه‌وتننامه‌ی سه‌ده‌" ده‌كات.

الخميس 30 كانون ثاني 2020 - 21:48

 سه‌حاف: عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی تایبه‌ت به‌كاردانه‌وه‌كانی "رێكه‌وتننامه‌ی سه‌ده‌" ده‌كات.

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رایگه‌یاند، عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی تایبه‌ت به‌كاردانه‌وه‌كانی "رێكه‌وتننامه‌ی سه‌ده‌" ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع )كه‌وتووه‌،ئاشكرایكرد، عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌كات تایبه‌ت به‌كاردانه‌وه‌كانی "رێكه‌وتننامه‌ی سه‌ده‌" كه‌ له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجامده‌درێت.