عه‌بدولمه‌هدى پیرۆزبایی له‌هاوتا قه‌ته‌رییه‌كه‌ى ده‌كات به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت

الخميس 30 كانون ثاني 2020 - 21:30

عه‌بدولمه‌هدى پیرۆزبایی له‌هاوتا قه‌ته‌رییه‌كه‌ى ده‌كات به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ  هاوتا قه‌ته‌رییه‌كه‌ى شێخ خالید كوڕى خه‌لیفه‌ كوڕى عه‌بدولعه‌زیز ئال سانى ئه‌نجامدا،وتیایدا پیرۆزبایی لێكرد به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ عه‌بدولمه‌هدى هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وقه‌ته‌ر به‌ره‌و هاوكارى زیاتر بچێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌دى گه‌لى هه‌ردوو وڵات وسه‌رجه‌م وڵات وگه‌لانى ناوچه‌كه‌.
لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى قه‌ته‌ر زۆر سوپاسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد وپاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق ده‌ڕبڕى له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.