ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان: گه‌شتیارێكى عێراقى وئه‌ردنى داواكراو بۆ دادگاى عێراقى ده‌ستگیرده‌كرێن

الخميس 30 كانون ثاني 2020 - 17:39

ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان: گه‌شتیارێكى عێراقى وئه‌ردنى داواكراو بۆ دادگاى عێراقى ده‌ستگیرده‌كرێن

 

 
به‌غدا - اه‌ع 
 
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند گه‌شتیارێكى"عێراقى وئه‌ردنى"له‌ ده‌روازه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌سڕه‌ ده‌ستگیركراون.
ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"هۆبه‌ى گه‌ڕان وپشكنین توانى  گه‌شتیارێكى"عێراقى وئه‌ردنى" له‌ده‌روازه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌سڕه‌ ده‌ستگیربكات كه‌فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى دادگاى به‌رایی به‌سڕه‌
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و دوو گه‌شتیاره‌ ڕه‌وانه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى به‌سڕه‌ كراون به‌پێ یاداشتننامه‌یه‌كى فه‌رمى بۆ گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنى یاسایی پێویست دژیان