وەزیری ناوخۆ بۆ باڵیۆزی بریتانیا :چه‌ند لیژنه‌یه‌كى حكومى دروستكراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان

الخميس 30 كانون ثاني 2020 - 18:08

وەزیری ناوخۆ بۆ باڵیۆزی بریتانیا :چه‌ند لیژنه‌یه‌كى حكومى دروستكراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی  بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان

 

 
به‌غدا – اه‌ع 
 
یاسین تاهیر یاسری وه‌زیرى ناوخۆ، له‌ گه‌ڵ ستیڤن هیكی، باڵیۆزی بریتانیا له‌به‌غدا  جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی نێوان عێراق و بریتانیا له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كان كردوه‌ته‌وه‌.
نوسینگه‌ی وه‌زیرى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، بڵاویكرده‌وه‌"  یاسری، پێشوازی له‌ ستیڤن هیكی، باڵیۆزی بریتانیا له‌به‌غدا كردوه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی نێوان عێراق و بریتانیا له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كان كردوه‌ته‌وه‌.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌به‌غداى پایته‌خت وژماره‌یه‌ك له‌پارێزگاكانى وڵات كردووه‌".
یاسرى ئاماژه‌ى كرد "جێ به‌جێ كردنى ڕێنماییه‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌به‌كارنه‌هێنانى چه‌ك دژى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز ڕوون وئاشكرایه‌ به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خۆپیشانده‌ران.
وه‌زیری ناوخۆ جه‌ختی له‌سه‌ر بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان و په‌سه‌ندكردنی كردوه‌ته‌وه‌ و باسی لەوەشکردوە، حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ و پاراستنی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت و سه‌روه‌ری خاكی عێراق دروستكردوه‌.
لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی بریتانیا رایگه‌یاندوه‌، بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌تە به‌ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌لێكی نوێیه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش، پێویسته‌ پێداچونه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌دا بكرێته‌وه‌.