حه‌شدى شه‌عبى له‌هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ سوریا بڵاوه‌ده‌كات

الخميس 30 كانون ثاني 2020 - 18:03

حه‌شدى شه‌عبى له‌هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ سوریا بڵاوه‌ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع 
 
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌چڕى له‌هێڵى سنوورى عێراق-سوریا بڵاوه‌یانكرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى پاشماوه‌كانى داعش.
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌چڕى له‌رێگا گرنگه‌كانى سه‌ر سنوورى عێراق-سوریا بڵاوه‌یانكردووه‌ به‌تایبه‌ت له‌ڕێگاى عه‌كاشات-روتبه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى پاشماوه‌كانى داعش.
وتیشى،هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌شێوه‌یه‌كى ڕۆژانه‌ به‌رپه‌رچى هه‌وڵ وهێرش وده‌ستدرێژییه‌كانى تیرۆرستانى داعش ده‌بنه‌وه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ جه‌نگاوه‌ره‌كان جێگیرن سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ڕه‌وشى كه‌شوهه‌وا سه‌خته‌.