وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ وهاوتا ئه‌ردنییه‌كه‌ى گرێبه‌ستى سه‌ده‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

الخميس 30 كانون ثاني 2020 - 10:17

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ وهاوتا ئه‌ردنییه‌كه‌ى گرێبه‌ستى سه‌ده‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری عێراق و شانشینی هاشمیی ئوردن دەرهاوێشتەکانی گرێبەستی سەدە لەسەر وڵاتەکانیان و ناوچەکە، تاوتوێ دەکەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگەیاندووە، کە محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوە بە تەلەفۆن گفتوگۆی لەگەڵ ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن کردووە.
 
لەو گفتوگۆیەدا، محەمەد حەکیم و ئەیمەن سەفدی تاوتوێی دەرهاوێشتەکانی گرێبەستی سەدەیان لەسەر وڵاتەکانیان بە تایبەت و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، کردووە.