حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى هێرشێكى چه‌كداران بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌ك له‌ناوه‌ڕاستى بیجى دایه‌وه‌

الخميس 30 كانون ثاني 2020 - 09:38

حه‌شدى شه‌عبى به‌رپه‌رچى هێرشێكى چه‌كداران بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌ك له‌ناوه‌ڕاستى بیجى دایه‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
هێزێك له‌حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،به‌رپه‌رچى هێرشێكى چه‌كداران دایه‌وه‌ كه‌ته‌قه‌یان له‌بازگه‌یه‌كى ئه‌منى كردووه‌ له‌شارۆچكه‌ى بێجی له‌باكوورى تكریت.
ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو دوێنى شه‌و ته‌قه‌یان له‌بازگه‌یه‌كى ئه‌منى له‌كه‌رتى گه‌ڕه‌كى ریساله‌ له‌ناوه‌ڕاستى بێجى كردووه‌ كه‌(40كێلو مه‌تر له‌باكوورى تكریته‌)،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌ستبه‌جێ هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى جوڵه‌ى كردووه‌ وبه‌رپه‌رچى هێرشه‌كه‌ى داوه‌ته‌وه‌ وله‌ئه‌نجامدا چه‌كداران بۆ شوێنێكى نادیار هه‌ڵهاتن".
وتیشى"حه‌شدى شه‌عبى وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌دواى رووداوه‌كه‌ له‌هه‌مان ناوچه‌كه‌ ده‌ستیان به‌هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان وپشكنین كرد وبه‌ته‌واوه‌تى شوێنه‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد".