مه‌زارگا شیعییه‌كان پلان داده‌نێن بۆ چاندنى نه‌مام له‌ڕێگاى نه‌جه‌ف-كه‌ربه‌لا

الخميس 30 كانون ثاني 2020 - 09:16

مه‌زارگا شیعییه‌كان پلان داده‌نێن بۆ چاندنى نه‌مام له‌ڕێگاى نه‌جه‌ف-كه‌ربه‌لا

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌میندارێتى گشتى مه‌زارگا شیعییه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،پلانى خۆى ڕاگه‌یاند بۆ چاندنى نه‌مام له‌ڕێگاى(یاحوسێن یاعه‌لى)كه‌ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو پارێزگاى نه‌جه‌ف وكه‌ربه‌لاى پیرۆز به‌دڕێژایی 80كیلۆ مه‌تر.
لوئه‌ى عه‌بدولكه‌ریم به‌رێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان وڕاگه‌یاندن له‌ئه‌میندارێتییه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فراوانكردنى پرۆژه‌كه‌ برتییه‌ له‌ چاندنى نه‌مام له‌رێگاى (یاحوسێن یاعه‌لى) نێوان هه‌ردوو پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز وكه‌ربه‌لاى پیرۆز به‌درێژایی 80كیلۆ مه‌تر ،دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر 5ڕیزى نه‌مام چنین".
وتیشى"ده‌ستپێكى پرۆژه‌كه‌ له‌ماوه‌ى 10كانوونى دووه‌مى ڕابردوو ده‌ستپێكرد"،ئاماژه‌یشیدا "نزیكه‌ى 104بیر هه‌ڵكێنراوه‌ بۆ ئاودێریكردنى نه‌مامه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى مه‌زارگاكان به‌ته‌نها پاڵپشتى كراوه‌".
ئاماژه‌یشى دا "نزیكه‌ى شه‌ش جۆر دار زیاد ده‌كرێت كه‌گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ خاكى عێراق وبه‌زووى گه‌شه‌ ده‌كات وبه‌رزییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 16بۆ 25 مه‌تر".
جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى له‌ پارێزگاى كه‌ربه‌لا له‌ساڵى پاره‌وه‌ ده‌ستپێكرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت ڕێگاوبانه‌كان دواى تووشى كه‌م ته‌رخه‌مى بوو له‌ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه‌.