ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا:ئه‌فسه‌ر وكارمه‌ندێكى ئه‌منى له‌چوارڕیانى خه‌لانى به‌نارنجۆكێكه‌وه‌ برینداربوون

الخميس 30 كانون ثاني 2020 - 08:55

ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا:ئه‌فسه‌ر وكارمه‌ندێكى ئه‌منى له‌چوارڕیانى خه‌لانى به‌نارنجۆكێكه‌وه‌ برینداربوون

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،به‌هۆى هێرشێك له‌ڕێگاى نارنجۆكى ده‌ستییه‌وه‌ له‌چوارڕیانى خه‌لانى له‌ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خت ئه‌فسه‌ر وكارمه‌ندێكى ئه‌منى برینداربوون.
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"چه‌ند گروپێكى خۆپیشانده‌ر له‌گۆڕه‌پانى خه‌لانى وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ن له‌پێكدادانى ڕاسته‌وخۆدان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وله‌رێگاى به‌كارهێنانى توندوتیژى".
وتیشى"ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دابه‌خۆداگرتنێكى باڵا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن له‌كاتى به‌جێ گه‌یاندنى به‌رپرسیارێتى ئه‌منییان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى"،ئاماژه‌یشى دا "له‌كاتژمێر دوانزه‌ وپانزه‌ خوله‌كه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ نارنجۆكێكى ده‌ستی بۆ دووه‌مین جار به‌ئاڕاسته‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌چوارڕیانى خه‌لانى له‌نزیك باڵه‌خانه‌ى ئه‌میندارێتى به‌غدا فرێدراوه‌ وله‌ئه‌نجامدا بۆته‌ هۆى برینداربوونى ئه‌فسه‌ر وكارمه‌ندێكى ئه‌منى".
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى داوا له‌سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز ده‌كات كارى جدى بكه‌ن بۆ ئاشكراكردنى ئه‌م گروپانه‌ وهاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران وپارێزگاریكردنى ناوچه‌ى خۆپیشاندان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ ئامۆژگارى خۆپیشانده‌ران ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ پارێزراوه‌كانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر شۆڕنه‌بنه‌وه‌".