حه‌شدى شه‌عبى شكست به‌هه‌وڵێكى ده‌زه‌پێكردنى داعش له‌حه‌ویجه‌ ده‌هێنێت

الأربعاء 29 كانون ثاني 2020 - 00:30

حه‌شدى شه‌عبى شكست به‌هه‌وڵێكى ده‌زه‌پێكردنى داعش له‌حه‌ویجه‌ ده‌هێنێت

 به‌غدا – اه‌ع

 
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى،ڕایگه‌یاند شكستیان به‌هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى تیرۆرستانى داعش له‌شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ له‌پارێزگاى كه‌ركوك هێناوه‌.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌فه‌وجى دووه‌مى لیواى 56ى حه‌شدى شه‌عبى توانى شكست به‌هه‌وڵى دزه‌پێكردنى پاشماوه‌كانى داعش له‌ناوچه‌ى تویلعه‌ى سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ى باشوورى ڕۆژئاواى كه‌ركوك بهێنن.
وتیشى هێزه‌كه‌ پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش ناچاركرد هه‌ڵبێن دواى ئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچیان دایه‌وه‌