پارێزگاى واست لیژنه‌یه‌ك دروست ده‌كات بۆ پشكنینى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌چینه‌وه‌ هاتوون

الأربعاء 29 كانون ثاني 2020 - 21:21

پارێزگاى واست لیژنه‌یه‌ك دروست ده‌كات بۆ پشكنینى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌چینه‌وه‌ هاتوون

 واست - اه‌ع

 
پارێزگاى واست لیژنه‌یه‌كى پێكهێنا بۆ چاودێرى پشكنینى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌چینه‌وه‌ بۆ پارێزگاكه‌ هاتوون.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى پارێزگارى واست له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌،نوسینگه‌ى پارێزگار فه‌رمانێكى كارگێرى ده‌ركردووه‌ له‌باره‌ى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له‌6كه‌س بۆ چاودێرى پشكنینى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌كۆمارى چینه‌وه‌ بۆ پارێزگاكه‌ دێت بۆ دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تییان له‌نه‌خۆشییه‌ گوزراوه‌كان وله‌وه‌ى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌بوونه‌.
شایه‌نى باسه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران له‌میان دانیشتنى دوێنێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌ حكومه‌ت ڕێوشوێنى پێویستى گرتۆته‌ به‌ر له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیژنه‌ى باڵایش ڕێوشوێنه‌ لۆجستییه‌كانى گرتۆته‌ به‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ى عێراقییه‌كان له‌وڵاتى چیینه‌وه‌.