پۆلیسى نه‌جه‌ف ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ خۆپیشانده‌رێك ئه‌شكه‌نجه‌ درابێت

الأربعاء 29 كانون ثاني 2020 - 22:31

پۆلیسى نه‌جه‌ف ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ خۆپیشانده‌رێك ئه‌شكه‌نجه‌ درابێت

 

 
نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز ئه‌و هه‌واڵانه‌ى هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دانى خۆپیشانده‌رێك ڕه‌تكرده‌وه‌
 
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بڵاویكرده‌وه‌"هاوڵاتییه‌ك به‌هۆى ناكۆكى نێوان خۆى وهاوڕێیه‌كى له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى باكوورى شاره‌كه‌ به‌چه‌قۆ لێدراوه‌ ،وئه‌و هه‌واڵه‌ى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ كه‌باس له‌ئه‌شكه‌نجه‌دانى خۆپیشانده‌رێك".
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ داواى له‌هه‌مووان كرد "به‌وردى وئاگادارییه‌وه‌ هه‌واڵه‌كانى بگوازنه‌وه‌ ودوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌هه‌ڵواسینى هه‌واڵى درۆ.