فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبه‌شه‌كان: فڕۆکە F16کان لە ئەرک نەوەستاون

الأربعاء 29 كانون ثاني 2020 - 15:47

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبه‌شه‌كان: فڕۆکە F16کان لە ئەرک نەوەستاون

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ،دووپاتیكردوه‌وه‌،فرۆكه‌كانى F 16 به‌ردوامن له‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانیان دژى تیرۆرستانى داعش".
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ڕاگرتنى فرۆكه‌كانى F 16 ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌ وبێ بنه‌مایشه‌"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"كارمه‌ندانى هونه‌رى عێراقى خۆیان فرۆكه‌كانى F 16 ئاماده‌ وپڕچه‌ك ده‌كه‌ن".
خه‌فاجى ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"فرۆكه‌وانه‌ عێراقیه‌كان به‌باشترین شێوه‌ ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن"دووپاتیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌یی هێزى ئاسمانى به‌رده‌وامه‌ له‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كان وئۆپراسیۆنه‌كانى دژى په‌ناگه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
شایه‌نى باسه‌ هه‌ندێ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وەستاندنی فڕینی فڕۆکە F16کانی عێراقى بڵاوكرده‌وه‌ دواى کشانەوەی شارەزایانی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد له‌باكوورى به‌غدا.