به‌غدا..دووكانه‌ بازرگانییه‌كانى نزیك گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان چاوه‌ڕوانى كردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كانیانن

الأربعاء 29 كانون ثاني 2020 - 14:03

به‌غدا..دووكانه‌ بازرگانییه‌كانى نزیك گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان چاوه‌ڕوانى كردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كانیانن

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
هاوڵاتیان داوا ده‌كه‌ن ڕێگا داخراوه‌كان له‌ناوچه‌ى سه‌دڕیه‌ وحافز قازى وناوچه‌ بازرگانییه‌كانى نزیك له‌گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان بكرێته‌وه‌. 
 هاوڵاتى باوكى حه‌یده‌ر دانیشتووى ناوچه‌ سه‌دڕییه‌ ڕایگه‌یاند"ڕه‌وشى ئه‌منى زۆر باشبووه‌ وله‌ئێستاشدا ده‌بێت لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان ڕێگاكان بكه‌نه‌وه‌ هاوشێوه‌ى ناوچه‌كانى تر كه‌پێش چه‌ند ڕۆژێك كرانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت ناوچه‌ بازرگانییه‌كان كه‌به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه
داخرابوون.
 
 
 
كه‌چى حاجى عه‌لى دووكاندارێكى ناوچه‌ى حافز قازییه‌ داواى له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد پردى سنه‌ك بكه‌نه‌وه‌ وبه‌ربه‌سته‌ كۆنكریتییه‌كان لابه‌رن له‌به‌ر گرنگى له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى هاتوچۆ.
 
 
 
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو هیچ دابڕانێك له‌ناوچه‌ى سه‌دڕییه‌ وناوچه‌ نزیكه‌كانى ئه‌میندارێتى به‌غدا نییه‌.