سه‌رۆك كۆمار سه‌روه‌ت وسامانى خۆى بۆ ساڵى 2020 ئاشكرا ده‌كات

الأربعاء 29 كانون ثاني 2020 - 13:25

سه‌رۆك كۆمار سه‌روه‌ت وسامانى خۆى بۆ ساڵى 2020 ئاشكرا ده‌كات

 

 
به‌غدا - اه‌ع
 
فه‌رمانگه‌ى پاراستن له‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند سه‌رۆك كۆمار سه‌روه‌ت وسامانى خۆى بۆ ساڵى 2020 ئاشكرا كردووه‌.
فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌"فۆرمى ده‌رخستنى سامانى گشتى تایبه‌ت به‌دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح قاسم سه‌رۆك كۆمار به‌ده‌ستى گه‌یشتووه‌".
شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌كۆتایی ساڵى ڕابردوو ورده‌كارییه‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاسا كارپێكراوه‌كه‌ى ژماره‌ 30ساڵى 2011 خسته‌ڕوو،دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى بڕگه‌ى یه‌كه‌م له‌مادده‌ى(61)وبڕگه‌ى سێیه‌م له‌مادده‌ى(73)ى ده‌ستوور ،هه‌روه‌ها مادده‌ى(16/یه‌كه‌م/ا)ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ هه‌ریه‌ك له‌(سه‌رۆك كۆمار وجێگره‌كانى)له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى تر خاوه‌نى پۆستى فه‌رمیین وه‌كو چۆن له‌بڕگه‌كانى دیكه‌ى مادده‌ى هاتووه‌ ده‌بێت سه‌روه‌ت وسامانى خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.