هه‌واڵگیرى سه‌ربازى ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌یه‌كى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى له‌شارى قائیم ده‌گرێت

الأربعاء 29 كانون ثاني 2020 - 12:39

هه‌واڵگیرى سه‌ربازى ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌یه‌كى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى له‌شارى قائیم ده‌گرێت

 به‌غدا – اه‌ع

 
به‌رێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند حه‌شارگه‌یه‌كى چه‌ك وكه‌ره‌سه‌ له‌شارى قائیم دۆزراوه‌ته‌وه‌ وبازرگانێكى كه‌ره‌سه‌ وچه‌ك سه‌ر به‌ تیرۆرستانى داعشیشى ده‌ستگیركراوه‌.
به‌رێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى فیرقه‌ى 8 به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌واڵگیرى لیواى پیاده‌ى 30 بازرگانێكى چه‌كى داعش له‌قائیم ده‌ستگیركردووه‌"،ئاماژه‌یشى دا "ئه‌م تیرۆرسته‌ یه‌كێك له‌بازرگانه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى چه‌كى تیرۆرستانى داعش بووه‌ وداواكراو بووه‌ بۆ دادگا به‌پێى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى4ى تیرۆر".