هاوپه‌یمانى نه‌سڕ : گرێبه‌ستى سه‌ده‌ چاره‌سه‌رى گرفته‌كان ناكات

الأربعاء 29 كانون ثاني 2020 - 11:25

هاوپه‌یمانى نه‌سڕ : گرێبه‌ستى سه‌ده‌ چاره‌سه‌رى گرفته‌كان ناكات

 به‌غدا – اه‌ع

 
هاوپه‌یمانى نه‌سڕ داواى له‌سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان وده‌زگاكانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ورێكخراوه‌ هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد له‌سه‌رووى هه‌موویشیانه‌وه‌ كۆمكارى عه‌ره‌بى گرێبه‌ستى سه‌ده‌ ڕه‌تبكه‌نه‌وه‌،وپاڵپشتى مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌لى فه‌ڵه‌ستینى بكه‌ن.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ئه‌م گرێبه‌سته‌ گرفته‌كانى گه‌لان ووڵاتانى ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌ئێستادا تووشى قه‌یرانه‌كانى چه‌وسانه‌وه‌ ونه‌بوونى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى بووه‌ وله‌ژێر فشارى ئاژاوه‌گێڕى وهێڕشى تیرۆر وململانێ به‌ره‌كانى جیۆسیاسى ده‌ژێت.
وتیشى گرێبه‌ستى سه‌ده‌ چاره‌سه‌رى گرفته‌كه‌ ناكات به‌ڵكو كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌ ولێكه‌وته‌كانى زیان به‌رناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نن .