زیندووكردنه‌وه‌ى یادى كۆچكردنى فاتیمه‌ى زه‌هرا سڵاوى خواى لێبێت له‌نه‌جه‌فى پیرۆز

الأربعاء 29 كانون ثاني 2020 - 10:42

زیندووكردنه‌وه‌ى یادى كۆچكردنى فاتیمه‌ى زه‌هرا سڵاوى خواى لێبێت له‌نه‌جه‌فى پیرۆز

 نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع

 
شارى نه‌جه‌فى پیرۆز پێشوازى له‌ژماره‌یه‌كى زۆرى زیاره‌تكاركرد له‌ناوه‌وه‌ وده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌بۆنه‌ى یادى كۆچكردنى فاتیمه‌ى زه‌هرا "سڵاوى خواى لێبێت"به‌ئاماده‌كارییه‌كى ئه‌منى وخزمه‌تگوزارى.
فایه‌ق شه‌مه‌رى ئه‌ندامى ئه‌میندارێتى گشتى مه‌زارگاى عه‌له‌وى پیرۆز به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مه‌زارگاى عه‌له‌وى پیرۆز پێشوازى له‌ژماره‌یه‌كى زۆرى زیاره‌تكاران كردووه‌ له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكانى وڵات ،له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زیاره‌تكارى عه‌ره‌بى وبیانى،بۆ به‌شداریكردن له‌زیندووكردنه‌وه‌ى ڕێوڕه‌سمى زیاره‌تى كۆچكردنى فاتیمه‌ى زه‌هرا"سڵاوى خواى لێبێت"كه‌ده‌كاته‌ به‌روارى سێ مانگى "جیماد ئاخیره‌ " وهه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌مێندارێتى مه‌زارگاى پیرۆز زنجیرییه‌ك ئاماده‌كارى له‌به‌رگرتووه‌ بۆ خزمه‌تكردنى زیاره‌تكاران".
شه‌مه‌رى ڕوونیشیكرده‌وه‌"به‌شى پاراستنى ئارامى له‌مه‌زارگاكه‌،هه‌ستاوه‌ به‌ڕێكخستنى پرۆسه‌ى هاتن وڕۆشتنه‌وه‌ى زیاره‌تكاران به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌نه‌جه‌فى پیرۆز ،هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ى ده‌سته‌ حوسینییه‌كان هه‌ستاون به‌ڕێكخستنى جموجۆڵى ده‌سته‌كانى خه‌مبارى ،كه‌هاتوون بۆ ده‌ڕبڕینى خه‌مبارى بۆ پێشه‌واى موسڵمانان ئیمامى عه‌لى"سڵاوى خواى لێبێت"به‌بۆنه‌ خه‌مگیینه‌وه‌،له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى خواردن وخواردنه‌وه‌ وخزمه‌تگوزارى پزیشكى وئه‌مبۆڵانس له‌پاڵ خزمه‌تگوزارییه‌كانى گواستنه‌وه‌ى زیاره‌تكاران.
لاى خۆیه‌وه‌،موقه‌ده‌م میقداد موسه‌وى به‌رێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاكه‌،پلانێكى ئه‌منى تایبه‌تى داناوه‌،بۆ پاراستنى شاره‌كه‌ وزیاره‌تكاران له‌یادى كۆچكردنى فاتیمه‌ى زه‌هرا "سڵاوى خواى لێبێت" به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئه‌منییه‌كان جه‌ختیشى له‌دابینكردنى پاراستنى پێویست كرد بۆ شارى كۆن وده‌وروبه‌رى مه‌زارگاى پیرۆز ورێگاكانى زیاره‌تكاران