ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى:هێزة بیانییه‌كان ئاماده‌یی خۆى پیشاندا بۆ كشانه‌وه‌ له‌عێراقدا

الأربعاء 29 كانون ثاني 2020 - 09:18

ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى:هێزة بیانییه‌كان ئاماده‌یی خۆى پیشاندا بۆ كشانه‌وه‌ له‌عێراقدا

 

 
به‌غدا – اه‌ع
 
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى ڕایگه‌یاند هێزه‌ بیانییه‌كانى وڵاتانى هاوپه‌یمانى ناتۆ ئاماده‌یی خۆى پیشاندا بۆ كشانه‌وه‌ له‌خاكى عێراق.
عه‌لى غانمى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:بوونى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتننامه‌یه‌ك بووه‌ عێراق له‌ساڵى 2012 له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ناتۆ واژۆى كردووه‌ ،وئه‌ركى مه‌شقپێكردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كانه‌.
وتیشى"هاوپه‌یمانى ناتۆ دابه‌ش ده‌كرێته‌ سه‌ر سێ به‌شه‌وه‌:وڵاتانى هاوپه‌یمان،ووڵاتانى هاریكارى،ووڵاتانى هاوبه‌شى،روونیشیكرده‌وه‌ عێراق هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ناتۆ ،وهاوبه‌شییه‌كه‌یشى به‌ئاڵوگۆڕى زانیارى ومه‌شقپێكردن دیاریكراوه‌.
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى ناتۆ له‌بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانى عێراق بڵاوه‌یانپێكراوه‌،وژماره‌یان سنووردارن ،وزۆرترین ژماره‌یان هێزه‌كانى ئوسترالیایه‌ كه‌له‌بنكه‌ى سه‌ربازى تاجییه‌ وهه‌روه‌ها به‌ریتانى وئه‌ڵمانیش كه‌له‌بنكه‌ى سه‌ربازى به‌سمایه‌ن به‌مه‌به‌ستى ڕاوێژكارى وڕاهێناندا.
دووپاتیشیكرده‌وه‌ زۆربه‌ى وڵاتانى ناتۆ كه‌هێزه‌كانیان له‌عێراقدایه‌ ئاماده‌ى خۆیان پیشاندا بۆ ئه‌وه‌ى بكشێنه‌وه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ده‌توانرێتیش سوود له‌شاره‌زایی وڵاتانى پێشكه‌وتووه‌ وه‌ربگیرێت به‌تایبه‌ت له‌بوارى سه‌ربازییدا.