حەلبوسی و ئەبوغەیت جه‌خت لەسەر گرنگی بە دوورگرتنی عێراق لە ناكۆكیەكان ده‌كه‌نه‌وه‌

الثلاثاء 28 كانون ثاني 2020 - 20:35

حەلبوسی و ئەبوغەیت جه‌خت لەسەر گرنگی بە دوورگرتنی عێراق لە ناكۆكیەكان ده‌كه‌نه‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جه‌ختى كرده‌وه‌ لەسەر گرنگی بە دوورگرتنی عێراق لە ناكۆكیەكانى ناوچه‌كه‌ 
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ  ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبییەوە ئەنجامدا".
لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە جه‌ختكرایه‌وه‌ لەسەر گرنگی بە دوورگرتنی عێراق لە ناكۆكیە هه‌رێمایه‌تى و نێودەوڵەتییەكان و نەبێتە گۆڕەپانی ناكۆكی، و پاراستنی سەروەری نیشتمانی عێراق.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران خواستی بەردەوامی عێراقی نیشاندا بۆ هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و بنیاتنانی پەیوەندییەكی فراوانی سیاسی و ئابوری و پەرۆشییان بۆ كاری هاوبەشی عەرەبی.
لای خۆیەوە ئەبو غەیت جه‌ختی كردەوە لەسەر پشتیوانی بەردەوامی كۆمكاری عەرەبی بۆ سەقامگیری عێراق و گەشەسەندنی و بەدیهێنانی خواستی گەلەكەی.