پزیشكى مه‌رجه‌عى باڵا دۆخی تەندروستی سه‌ید سیستانى بە تەواوی بەرەو باشبون چووە

الثلاثاء 28 كانون ثاني 2020 - 19:47

پزیشكى مه‌رجه‌عى باڵا دۆخی تەندروستی سه‌ید سیستانى بە تەواوی بەرەو باشبون چووە

 

 
نه‌جه‌فى پیرۆز – اه‌ع
 
پزیشكى مه‌رجه‌عى باڵا ڕایگه‌یاند دۆخی تەندروستی سه‌ید سیستانى بە تەواوی بەرەو باشبون چووە دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەک بۆ شکاوی قاچی ئەنجامدراوە.
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ئه‌و تیمه‌ پزیشکییه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى ئه‌نجامدا  ئەوەی خستوەتەڕو، "سه‌ید سیستانى ته‌ندروستى بەشێوەیەکی تەواو باش بوە، دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ قاچی ئەنجامدراوە ،روونیشیكرده‌وه‌ رووداوه‌كه‌ دواى ڕێكردنى سه‌ید سیستانى بۆ ده‌ستنوێژگرتن ڕوویداوه‌. و قاچی وه‌رگه‌ڕاوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ قاچی چه‌پی شكاوه‌ و دوای ئەنجامدانی نەشتەگەری باری ته‌ندروستی جێگیرە.