بازگه‌ى هاوبه‌ش نێوان پۆلیس وخۆپیشانده‌ران بۆ پاراستنى گۆڕه‌پانى حه‌بوبى

الثلاثاء 28 كانون ثاني 2020 - 19:36

بازگه‌ى هاوبه‌ش نێوان پۆلیس وخۆپیشانده‌ران بۆ پاراستنى گۆڕه‌پانى حه‌بوبى

 به‌غدا – اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى زیقار ده‌ستیكردووه‌ به‌بڵاوه‌پێكردنى بازگه‌ى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى خۆپیشاندانى ئاشتیخواز له‌گۆڕه‌پانى حه‌بوبى.
لیوا روكن جه‌بار تائی فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕافیده‌ین به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"كۆنگره‌یه‌كى هۆزایه‌تى فراوان سازكراوه‌ به‌ئاماده‌بوونى ئۆپراسیۆنه‌كانى رافیده‌ین وپۆلیسى زیقار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران".
وتیشى"كۆنگره‌كه‌ تیشكى خستۆته‌ سه‌ر ڕه‌وشى پارێزگاكه‌ وبه‌چه‌ند خاڵێك ده‌رچووه‌ گرنگترینیان رێككه‌وتنه‌ له‌سه‌ر دابینكردنى پارێزگارییه‌ بۆ گۆڕه‌پانى حه‌بوبى له‌میان بڵاوه‌پێكردنى بازگه‌ى هاوبه‌ش له‌پۆلیس ونوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران وله‌ده‌روازه‌كانى گۆڕه‌پانه‌كه‌ ده‌بن بۆ ڕێگاگرتن له‌هاتنى گێره‌شێوێنان ".
ئاماژه‌یشى دا خاڵى دووه‌م برتییه‌ له‌گه‌یاندنى داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌رانه‌ بۆ نوسینگه‌ى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕێگاى شاندێك هاوبه‌ش كه‌ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆز ونوێنه‌رانى خۆپیشانده‌ران له‌خۆده‌گرێت
روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دابینكردنى ئارامییه‌ بۆ خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز.