ته‌ندروستى واست:به‌هۆى پێكدادانه‌كان 22بریندار نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌ران هه‌یه‌

الثلاثاء 28 كانون ثاني 2020 - 16:34

ته‌ندروستى واست:به‌هۆى پێكدادانه‌كان 22بریندار نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌ران هه‌یه‌

واست -اه‌ع

 
ته‌ندروستى واست ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند(22)كه‌س له‌رێزى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌ران به‌هۆى پێكدادانه‌كانى پارێزگاكه‌ برینداربوونه‌.
عه‌لى محه‌مه‌د به‌رێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستى واست به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "(22)كه‌س له‌نێو ڕیزى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌ران به‌هۆى گرژییه‌كانى نێوانیان له‌پارێزگاى واست برینداربوون".
شایه‌نى باسه‌ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ پێشووتر ڕاگه‌یاندبوو،ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی ئۆلیسی واست كۆبوونه‌ته‌وه‌.