عه‌بدولمه‌هدى سه‌روه‌ت وسامانى خۆى بۆ ساڵى 2020 ئاشكرا كرد

الثلاثاء 28 كانون ثاني 2020 - 13:52

عه‌بدولمه‌هدى سه‌روه‌ت وسامانى خۆى بۆ ساڵى 2020 ئاشكرا كرد

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌روه‌ت وسامانى خۆى بۆساڵى 2020 ده‌رخستووه‌.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فه‌رمانگه‌ى ده‌ستپاكى فۆرمى ده‌رخستنى سه‌روه‌ت وسامانى تایبه‌ت به‌عادل عه‌بدولمه‌هدى حه‌سه‌ن منته‌فچى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌مساڵ وه‌رگرتووه‌".
شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌كۆتایی ساڵى ڕابردوو ورده‌كارییه‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاسا كارپێكراوه‌كه‌ى ژماره‌ 30ساڵى 2011 خسته‌ڕوو،دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى بڕگه‌ى یه‌كه‌م له‌مادده‌ى(61)وبڕگه‌ى سێیه‌م له‌مادده‌ى(73)ى ده‌ستوور ،هه‌روه‌ها مادده‌ى(16/یه‌كه‌م/ج)ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ هه‌ریه‌ك له‌(سه‌رۆك وئه‌ندامان وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وهاوپله‌كانیان)له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى تر خاوه‌نى پۆستى فه‌رمیین وه‌كو چۆن له‌بڕگه‌كانى دیكه‌ى مادده‌ى هاتووه‌ ده‌بێت سه‌روه‌ت وسامانى خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.