روبێعى:هیچ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ یاساى خانه‌نشینى ناكرێت

الثلاثاء 28 كانون ثاني 2020 - 10:55

 روبێعى:هیچ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ یاساى خانه‌نشینى ناكرێت

 به‌غدا – اه‌ع

 
عه‌لا روبێعى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،یاساى خانه‌نشینى هه‌موارناكرێته‌وه‌ وبه‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ یاساییه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دیاریكردووه‌
روبێعى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌هه‌موارنه‌كردنى یاساى نوێ خانه‌نشینى،دووپاتیشیكرده‌وه‌ یاساكه‌ له‌ته‌مه‌نى خانه‌نشینى ئێستا كه‌په‌رله‌مان دیاریكردووه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت
وتیشى"یاساى خانه‌نیشى په‌سه‌ند كراوه‌ بۆ سوود وه‌رگرتن له‌تواناكانى گه‌نجان له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت ودابین كردنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان"