سائیرون سوكایه‌تى كردن به‌عامرى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ وڕه‌خنه‌یش له‌فایه‌ق شێخ عه‌لى ده‌گرێت

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 22:43

 سائیرون سوكایه‌تى كردن به‌عامرى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ وڕه‌خنه‌یش له‌فایه‌ق شێخ عه‌لى ده‌گرێت

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى سائیرون سوكایه‌تى كردنى فایه‌ق شێخ عه‌لى به‌هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕه‌تكرده‌وه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ئه‌م هه‌نگاوه‌ دوور له‌ڕێكاره‌ سیاسییه‌كان وبنه‌ما ڕه‌وه‌شتییه‌كانى كۆمه‌ڵگا 
هاوپه‌یمانى سائیرون له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"هاوپه‌یمانى سائیرون به‌چاوى ڕێز وخۆشه‌ویستییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ كه‌سایه‌تییه‌ نیشتمانى وبه‌رگریكاره‌كان ،كه‌شان به‌شانى عێراق بوون له‌جه‌نگى دژى تیرۆرستانى داعش.
هاوپه‌ێمانێتییه‌كه‌ به‌توندى قسه‌كانى فایه‌ق شێخ عه‌لى ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌سوكایه‌تى به‌هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح كردووه‌ ووشه‌ وده‌ڕبرێنى دوور له‌ڕێكاره‌ سیاسی وپێوه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وبنه‌ما ڕه‌وشتییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى عێراقى به‌كارهێناوه‌.
جه‌ختیشى له‌پێویستى ڕێزگرتنى شێخ عه‌لى كرد بۆ ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان كه‌عامرى له‌سكاڵاكه‌ى په‌یڕه‌وى كردووه‌ ،كه‌ئه‌مه‌یش ڕێكارێكه‌ هه‌مووان هانده‌دات په‌نا بۆ ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ببه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه‌ جیاوازى ڕاوبۆچوونى سیاسی ناگاته‌ ئه‌وه‌ى وتارى توند بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت په‌یڕه‌و بكه‌یت ،به‌ڵكو  كارى هاوبه‌ش وزمانى ئارام ڕێره‌وێكه‌ ده‌بێت هه‌مووان په‌ناى بۆ ببه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌مه‌ترسییه‌كانى ئاژاوه‌گێڕى وململانییه‌كان