ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا:7كارمه‌ندى فه‌وجى فریاكه‌وتنى پۆلیس به‌نارنجۆكى ده‌ستییه‌وه‌ له‌خه‌لانى برینداربوون

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 00:08

ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا:7كارمه‌ندى فه‌وجى فریاكه‌وتنى پۆلیس به‌نارنجۆكى ده‌ستییه‌وه‌ له‌خه‌لانى برینداربوون

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا برینداربوونى 7كارمه‌ندى فه‌وجى فه‌ریاكه‌وتنى پۆلیسى به‌غدا له‌گۆڕه‌پانى خه‌لانى ڕاگه‌یاند،داوایشى له‌خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز كرد هاوكارى هێزه‌كانى بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى گروپه‌ تێكده‌ره‌كان.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"هێشتا گروپێكى خۆپیشانده‌ران له‌گۆڕه‌پانى خه‌لانى وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌پێكدادانى ڕاسته‌وخۆدان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌په‌نابردن بۆ توندوتیژى.
وتیشى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بنه‌ماى دان به‌خۆداگرتن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن له‌میان به‌رپرسیارێتییه‌كى ئه‌منى باڵا له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى.
ئاماژه‌یشى به‌فرێدانى نارنجۆكى هێرشكه‌رى دا به‌ئاڕاسته‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌چوارڕیانى خه‌لانى له‌نزیك باڵه‌خانه‌ى ئه‌میندارێتى به‌غدا،كه‌بۆته‌ هۆى برێندارى بوونى حه‌وت كارمه‌ندى هه‌ردوو فه‌وجى شه‌شه‌م وده‌یه‌م له‌پۆلیسى فریاكه‌وتنى به‌غدا وه‌كو ئامارێكى سه‌ره‌تایی ڕووداوه‌كه‌.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا داواى له‌سه‌رجه‌م له‌خۆپیشانده‌ران ئاشتیخواز كرد هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ده‌رخستنى ئه‌م گروپانه‌ وهاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش بكه‌ن بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران وناوچه‌ى خۆپیشاندان ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئامۆژگارى به‌خۆپیشانده‌ران ده‌دات بڵاوه‌نه‌بن له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ناوچانانه‌ى پارێزراوه‌ له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر.