سادقون : مه‌رجه‌كانى شێخ خه‌زعه‌لى ده‌توانێت كۆتایی به‌قه‌یرانى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران بهێنێت

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 23:21

سادقون : مه‌رجه‌كانى شێخ خه‌زعه‌لى ده‌توانێت كۆتایی به‌قه‌یرانى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران بهێنێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
فراكسیۆنى سادقونى نوێنه‌رایه‌تى پشتگیرى خۆى بۆ مه‌رجه‌كانى قه‌یس خزعه‌لى ئه‌میندارى گشتى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌باره‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ڕاگه‌یاند ،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئه‌م مه‌رجانه‌ به‌سه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كان.
نه‌عیم عه‌بودى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و مه‌رجانه‌ى شێخ خه‌زعه‌لى له‌تویته‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى بۆ پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیران خستیه‌ڕوو له‌دایك بووى ئه‌مڕۆ نییه‌ به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تاى قه‌یرانه‌كه‌وه‌ "دووپاتیشیكرده‌وه‌ ڕه‌وشى ئێستاى وڵات هه‌مووان ناچار ده‌كات كه‌سایه‌تییه‌كى به‌هێز وخاوه‌ن دید وشاره‌زایی دیارى بكه‌ن بۆ به‌رێوبردنى ڕه‌وشى سیاسی به‌مه‌رجێك سه‌ر هێزه‌ سیاسییه‌كانى ئێستا نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌ وشه‌قامى عێراقییدا.