دوو په‌رله‌مانتارى سائیرون وفه‌تح پێشبینى دیدارێكى نێوان سه‌ید سه‌دڕ وعامرى ده‌كه‌ن

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 22:04

 دوو په‌رله‌مانتارى سائیرون وفه‌تح پێشبینى دیدارێكى نێوان سه‌ید سه‌دڕ وعامرى ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
دوو په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح وسائرون،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێشبینى ئه‌وه‌یان كرد به‌م نزیكانه‌ دیدارێك نێوان سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ ڕابه‌رى ڕه‌وتى سه‌دڕى وهادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ساز ده‌كرێت.
سه‌تار عه‌تابى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"له‌م ساته‌وه‌خته‌دا په‌یوه‌ندییه‌كى باش هه‌یه‌ نێوان سه‌ید سه‌دڕ وعامرى وئه‌گه‌رى هه‌یه‌ دیدارێكى تر سازبكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆسییه‌ سیاسییه‌كان".
عه‌تابى وتیشى"له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌ید سه‌دڕ وعامرى له‌شارى قوم باسى لایه‌نى سیاسی نه‌كراوه‌ به‌ڵكو تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌".
لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د كینانى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ربارى واده‌كه‌ى،به‌ڵام ده‌بێت دیدارێك نێوان سه‌ید سه‌دڕ وعامرى له‌دواى پێشهاته‌كانى ئه‌مدواییه‌وه‌ سازبكرێت ".
كینانى وتیشى"ئه‌م دیداره‌ ڕۆڵى ده‌بێت له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو ،كه‌ده‌بێته‌ چاره‌سه‌رى پرۆسه‌ى سیاسی به‌تایبه‌ت له‌دواى خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌كه‌ كه‌به‌رپابوو نێوان هێزه‌كانى دژى داگیركارى".