ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كۆنگره‌یه‌ك سازده‌كات بۆ پاڵپشتى كردنى سیسته‌مى ئه‌منى وسه‌ربازى

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 20:28

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كۆنگره‌یه‌ك سازده‌كات بۆ پاڵپشتى كردنى سیسته‌مى ئه‌منى وسه‌ربازى

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،كۆنگره‌ى یه‌كه‌م سازكرد بۆ پاڵپشتى كردنى سیسته‌مى ئه‌منى وسه‌ربازى وپه‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ڕاى گشتى ،به‌ئاماده‌بوونى دكتۆر یاسین تاهیر یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ وژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى ئه‌منى وسه‌ربازى وكۆمه‌ڵێك له‌چاودیران وئه‌كادیمیناسان وپسپۆڕانى كاروبارى ئه‌منى وشانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى وشانه‌ى ڕاگه‌یاندنى حكومى وناوه‌ندى عێراقى بۆ گه‌شه‌پێدانى میدیایی وژماره‌یه‌ك ده‌سته‌بژێر وتوێژه‌ران.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ئاماده‌بووانى كۆنگره‌كه‌ گفتوگۆى ته‌وه‌ره‌ گرنگه‌كانى نه‌خشه‌ى كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌ كردووه‌ وتیایدا چه‌ندین خاڵى ڕه‌وشى ئه‌منى وپرسیاره‌كانى لاى ڕاى گشتى وچۆنێتى به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندى وچاودێرى كردن خراوه‌ته‌ڕوو له‌پێناو دروستكردنى پردى متمانه‌ وپاراستنى زانیارییه‌ گرنگه‌كان بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وپشپۆڕانى ڕاى گشتى.
كۆنگره‌كه‌ كۆتایی به‌كاره‌كانى هێنا به‌چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى گرنگ وچه‌ند پابه‌ندییه‌ك له‌نێویشیاندا چه‌سپاندنى بنه‌ماى ده‌وڵه‌ت وبه‌رگرى كردنى وده‌رخستنى به‌رده‌وامى ڕاستییه‌كان بۆ وه‌رگر له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌واڵى درۆ وساخته‌ وچه‌واشه‌كارى

اخبار العراق