شێخ خه‌زعه‌لى 6مه‌رج ده‌خاته‌ ڕوو بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى حكومه‌ت

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 17:37

 شێخ خه‌زعه‌لى 6مه‌رج ده‌خاته‌ ڕوو بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى حكومه‌ت

 به‌غدا-اه‌ع

 
شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق،ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌،6مه‌رجى خسته‌ڕوو بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران داهاتوو.
ئه‌و 6مه‌رجانه‌ له‌تویتێكدا خراوه‌ته‌ڕوو كه‌(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران داهاتوو ودیارترینیان كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆ بێت وخاوه‌ن ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتوو بێت وبه‌ڵێن بدات به‌جێ به‌جێ كردنى رێككه‌وتننامه‌ له‌گه‌ڵ چین وده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان.