به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى :ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌گرێته‌وه‌

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 17:27

به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى :ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌گرێته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌باره‌ى ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌عێراق ،هه‌موو وڵاتان ده‌گرێته‌وه‌.
محه‌مه‌د ڕه‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق به‌نیازه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌خاكه‌كانى ده‌ربكات ورێگا بگرێت له‌دروستكردنى بنكه‌ى سه‌ربازى وئه‌م بڕیاره‌یش سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌گرێته‌وه‌".
ئال حه‌یده‌ر ئاماژه‌ى دا"بڕیارى نوێنه‌رایه‌تى رێگا به‌حكومه‌ت ده‌دات دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م رێككه‌وتننامه‌ ئه‌منییه‌كان بكات له‌گه‌ڵ سیسته‌مى جیهان له‌باره‌ى هاوكارى هه‌واڵگیرى وبه‌ره‌وپێشبردن وسه‌رجه‌م بواره‌كانى مه‌شقكردن به‌پێ پێداویستى حكومه‌ت بۆ ئه‌و هێزانه‌".
وتیشى"په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كات بۆ ده‌ركردنى سه‌رجه‌م هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت هێزه‌كانى ئه‌مریكا وتوركیا دواى ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێڵه‌ سووره‌كانیان به‌زاند به‌پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق".